top of page

هەلی کار بۆ ئەو کەسانەی خاوەن ئۆتۆمبیلن

  • halikar24
  • May 17, 2017
  • 1 min read

ڕێکخراوى وچان پێویستی بە چەند ئۆتۆمبیلێک هەیە بەشۆفێرەوە بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

مەرجەکانی ئۆتۆمبیل و شۆفێر:

1- خاوەنی مۆَلەتی گشتی بێت.

2- دانیشتوی ناو شاری سلێمانی بێت.

3- جۆری ئۆتۆمبیلەکەی لە جۆری (پرادۆ یان مۆنیکا یان نیسان پاترۆڵ یاخود هاوشێوەی ئەم جۆرە ئۆتۆمبیلانەبێت).

4- مۆدێلى ئۆتۆمبیلەکەی بەلایەنی کەمەوە 2006 بێت.

5- ئۆتۆمبیلەکەی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی و میکانیکی نەبێت.

6- تەمەنی شۆفێرەکە لە نێوان 22 بۆ 40 ساڵدا بێت.

7- کاتی دەوام کردن لە ڕێکخراو ڕۆژانە 8:00 بۆ 4:00.

8- پێشتر کاری شۆفێری کردبێت.

تێبینی//

1- کاری شۆفێری ڕێکخراوەکەمان بە پێی پێدایستی دەرچوون و سەفەر کردن بۆ سەر حەقل و دەورو بەری سلێمانی دەبێت.

2- کارکردن لەگەڵ ڕێکخراو بەشێوەی ڕۆژانە یە.

3- پوختەیەک لە سی ڤی پێشکەش کراو چاو پێکەوتنیان لەگەڵدا دەکرێت.

چۆنیەتی پێشکەش کردنی سی ڤی:

تکایە سی ڤی تایبەتی خۆتان لەگەڵ تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلەکانتان بێرن بۆ ئیمێلى ئاماژە پێکراو:

tkanzatarik@gmail.com 


 
 
 

Yorumlar


وێبسایتی هەلی کار لە ساڵی 2016 دامەزراوە

bottom of page